باشترینەكانی ئەفریقای 2019

باشترینەكانی ئەفریقای 2019

زاری كرمانجی- ئاژانسە هەواڵییە وەرزشییەكان: هەفتەی رابردوو لە وڵاتی میسر لە رێو رەسمێكداو خەڵات بەسەر باشترینەكانی ساڵی 2019 دابەشكراو تێیدا یاریزانی هەڵبژاردەی سەنیگال و یانەی لێڤەرپووڵی ئینگلیزی سادیۆ مانێ بە باشترین یاریزانی ساڵ دیاركرا.
هەڵبژاردەی جەزائیر وەك باشترین هەڵبژاردەی ئەفریقا بۆ 2019, یوسف بلەیلی وەك باشترین یاریزانی ئەفریقا لە ناوخۆی كیشوەرەكە دەستنیشانكرا, ئەشرەف حەكیمی بە باشترین یاریزانی لاوی كیشوەری ئەفریقا, هەڵبژاردەی خانمانی كامیرۆن خەڵاتی باشترین هەڵبژاردەی خانمانی ئەفریقایان بۆ ساڵی 2019 پێبەخشرا, گۆڵەكەی ریاز محرەز لە قۆناغی نیوەی كۆتایی جامی ئەفریقا بەرامبەر نێجیریا بە جوانترین گۆڵی ساڵ, لەگەڵ پێكهاتەی باشترین یاریزانانی ئەفریقا بۆ ساڵی 2019, جمال بلمازی راهێنەری هەڵبژاردەی جەزائیر بە باشترین راهێنەری ئەفریقا بۆ ساڵی 2019.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو