باشترین رێگە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی گون

باشترین رێگە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی گون

ئا: شەهلا رەشید
شێرپەنجە ئەو نەخۆشییە مەترسیدارەیە كە بە كوشندەو دژوار ناو دەبردرێت و بەهۆی نەبوونی چارەسەری دیاریكراو زۆربەی تووشبووەكان لەگەڵا مردن دەست و پەنجە نەرم دەكەن، بەڵام هاوشێوەی هەر نەخۆشییەكی تر خۆ پاراستن لێی باشترین چارەسەرە.
كریستیان فۆلفینگ پزیشك و پڕۆفیسۆری ئەڵمانی لەمبارەوە دەڵێت" دۆزینەوەی رووی شێرپەنجەی گون ئەو دەربازبوونەیە كە تووشبوو خۆی لێ رزگار دەكات، نەخۆشییەكە زووتر ئاشكرا بكرێت ئەگەری بڵاوبوونەوەی بۆ شانەكانی تر و خوێن كەمتر دەبێتەوە و چارەسەركردنی ئاسانتر دەبێت". ئەم شارەزایەی رێڕەوی میز روونی كردەوە " شێرپەنجەی گون زیاتر لە تەمەنی 15-35 ساڵا روو دەدات، بۆیە پێویستە لە تەمەنی چواردە ساڵیدا دەست بە پشكنین بكەن پێش ئەوەی تووشی ئەم نەخۆشییە كوشندەیە ببن". زیاتر گووتی" تا ئێستا رێگەیەكی تایبەت بۆ پشكنینی گون نییە، بەڵام پێویستە 6 مانگ جارێك پشكنینی ئاسایی بكرێت، لەكاتی هەست كردن بە بوونی بارستە یا گرێ و هەر شتێكی نائاسایی لە گونەكان راستوخۆ سەردانی پزیشكی رێڕەوی میز بكرێت كە لە رێگەی شەپۆڵە سەرووی دەنگەوە پشكنین دەكرێت".

زۆرترین بینراو