بالەكیان بەردەوامە لە سەركەوتنەكانی

بالەكیان بەردەوامە لە سەركەوتنەكانی

زاری كرمانجی- سۆران:هەڵبژاردەی تۆپی پێی بالەكیان لە خولی كوردستان تایبەت بە هەڵبژاردەكان لە یاریگای چوار قورنە رووبەرووی هەڵبژاردەی كۆیە بوەوە‌و لە یارییەكەدا 5 گۆڵ تۆمار كرا.
یارییەكە بۆ هەردوو هەڵبژاردە گرنگی هەبوو بۆ بەردەوام بوون و هەنگاونانو بەرەو پێشەوەچوون لە خولەكەدا بردنەوە بۆ هەر یەكەیان بەردەوامبوونە و دۆراویش ماڵئاوای دەكات.
یاریزانانی هەڵبژاردەی بالەكیان هەر لە سەرەتایی یاری بە جەنگاوەرانە دەستیان بە یاری كردن كردو ئاستێكی باش و لێهاتوویان پێشكەش كرد، یاریزانانی هەڵبژاردەی حاجی قادریش لە بەرامبەردا بەهێزو توانایەكی بەرز نمایشی یاریكردنی خۆیان رێرەو دەكرد، لە یارییەكەدا، چركە و خولەكەكانی یاری بە ترس بۆ یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە و تام و چێژ بۆ بینەرو هاندەرو جەماوەر.
لە ئەنجامی كۆتایی یاری هەڵبژاردەی بالەكان بە 3-2 توانی سەركەوتن تۆمار بكات و شەمەندەفەری خۆشی بە خەلوزی سێ‌ گۆلی یارییەكە بەردەوامی پێ‌ بدات.
خولەكە بەسەر پەرشتی لیژنەی راپەرین رێكخراوە، سەرجەم یارییەكانی لە دەڤەری راپەرین (رانیە) بەرێوە دەچن، هەڵبژاردەی بالەكیانیش بەسەر پەرشتی راهێنەری یانەی سۆران رەفیق سەعید بەشداری لە پاڵەوانیەتیەكە كردوە و یەكێكە لە تیپە بەشداربوەكان، هەڵبژاردەی رواندزیش هاوشانی بالەكیان بەشداری لە خولەكە كردبوو، لە یەكەم یاری خۆی رووبەرووی هەڵبژاردەی بالەكیانی هاودەڤەری بوەوە و بە دەستی كورانی بالەكیان تووشی شكەست هات، بەهۆی سیستەمی خولەكە كە یارییەكانی بەشێوازری دۆراوی تاك بەرێوە دەچن، خرایە دەرەوەی بازنەی خولەكە و ماڵئاوای كرد.

زۆرترین بینراو