بانە لێم جیابەرەوەی بڵاوكردەوە

بانە لێم جیابەرەوەی بڵاوكردەوە

ئا: هۆژین شەوكەت دری

خانمە گۆرانیبێژی گەنج بانە شیروان، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی لە چەناڵی تایبەتی یوتیوبەكەی بڵاوكردەوە، تێكستی گۆرانیەكە لەلایەن بانە خۆیەوە نووسراوە، بەرهەمهێنانی موزیكەكەی لەلایەن سیامەند بۆی ئەنجامدراوە، دارین ناسر كاری وێنەگرتنەكەی بۆ كردووە، مۆنتاژی ڤیدیۆ كلیپەكە شاباز كردوویەتی.
بانە شیروان ساڵی 2001 لە دایكبووە، یەكێك بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی كورد ئایدڵ و توانی سەركەوتنێكی باش بەدەست بهێنێت هەر زوو خەڵكێكی زۆر گرنگیان بە دەنگ و ستایلی گۆرانی گووتنەكەی دا و لێی رازی بوون، یەكەم كاری كلیپێكی گۆرانی بوو لەگەڵ هونەرمەند نەیڤد زەردی بە ناوی "بڕۆ"، لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەمی تری تایبەتە بە خۆی یەكێكە لەو هونەرمەندە گەنجانەی هەوادارێكی زۆری هەیە.

زۆرترین بینراو