باوكی حەبیب كۆچی دوایی كرد

باوكی حەبیب كۆچی دوایی كرد

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: عەبدولمەناف نورماگۆڤیدۆڤ، باوكی حەبیبی پاڵەوانی هونەری جەنگی رێكخراوی یوئێف سی، كە یەكێكە لە یارییەكانی هونەری جەنگی پێرێ شەممە بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا، ئەمە لە كاتێكدا زیاتر لە مانگێكە تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووە.
ئەمەو عەبدولمەناف لە ناوەڕاستی مانگی ئایار گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی داغستان، پاشان بەهۆی هەوكردنی سییەكانی و درووستبوونی كێشەی دڵ، گوازراوەتەوە بۆ یەكێك لە نەخۆشخانە سەربازییەكان.
لە ماوەی مانەوەیدا لە نەخۆشخانە، تا كاتی كۆچكردنی دووجار خراوەتە ژێر چاودێری وردی پزیشكی و ئامێری هەناسەدانی دەستكردنی بۆ دانراوە بۆ هەناسەدان، بەڵام لە كۆتاییدا بەهۆی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا.
لە ماوەی رابردوودا ڤلادمیر پووتینی سەرۆكی روسیا خۆی لە نزیكەوە چاودێری رەوشی تەندروستی عەبدولمەنافی كردووە.
عەبدولمەناف بە باوكی حەبیب یاریزانی ئێم ئەی ئەی ناسراوە لە روسیاو تەمەنی 57 ساڵ بوو، لە رابردوودا راهێنەری حەبیبی كوڕی بووە كە ئێستا بەناوبانگترین یاریزانی هونەری جەنگییە لەسەر ئاستی جیهان بەتایبەت لە پاڵەوانێتی یو ئێف سی.

 

زۆرترین بینراو