باوەڕ بە خۆبوون كلیلی سەركەوتنە

باوەڕ بە خۆبوون كلیلی سەركەوتنە

 

باس لە لایەنە باشەكانی خۆت بكە
هەوڵبدە هەمیشە گەشبین بیت لە ژیان و ئەوەندە لاواز نەبیت تاكو رەشبینی باڵت بەسەردابكێشێ و ئامانجەكانت لە نێو ببات، ئیرادەو باوەڕت بەهێز بێ و خۆڕاگر بە لە هەمبەر سەختیەكانی رۆژگار، باوەڕت بەوە هەبێ لە دوای هەر ناخۆشییەك، خۆشی دەهێت و لە دوای هەر ماندووبوونێك، حەسانەوەو پشوو هەیە، شكستەكانت بكە بە ئەزموون و بیانكە بە چرایەكی گەش، تاكو رێگەی سەركەوتنت بۆ رۆشەن بكاتەوە و هەنگاوەكانت خێرا تر بكات بەرەو لووتكەی خۆشگوزەرانی ژیان، رێز لەبوونی خۆت و ئامانجەكانت بگرە و ژیانت خۆش بووێت، گەر ئەوە نەكەیت وەكو مرۆڤێكی زیندووی بێ رووح و بێ كەڵك و بێ بەرهەم دەبیت لەم جیهانەدا.
لەم گۆشەیەدا هەر جارێك باس لە خاڵێك دەكرێ لە پێناو بەهێزكردنی باوەڕ بەخۆبوون و سوود گەیاندن بە گەنجان.
و بوونی هەیە كاتێ گوێ لە شێوەی ئاخاوتنی خەڵكی دەگریت كاتێ باسی خۆیان دەكەن، ئەم شتانەی خوارەوە گۆێ بیست دەبی :
- من باش نیم .
- من مرۆڤێكی بێ‌ كەڵكم .
- پشتم پێ‌ ببەستە تا هەموو شتێك لە بنەڕەتدا تێك بدەم .
- لە توانامدا نییە ئەو كارە ئەنجام بدەم .
ئەگەر خەڵكی لە بارەی خۆیانەوە، بە شێوەیەكی بەردەوام بە خراپ بدوێن و ئاستی خۆیان دابەزێنن، ئیدی وای لێ دەهێت ئێمەش وەكو ئەوان دەكەین.
تۆ ئەگەر بتەوێ‌ بۆ بە ئەنجامگەیاندنی پرۆژەیەك، داوای هاوكاری و یارمەتی لە كەسێك بكەی، ئایا داوا لە كەسێك دەكەی كە بەردەوام خۆی بە بێ كەڵك دەزانێ‌ ؟
ئایا پشت بەو كەسانە دەبەستی كە دەڵێن كارەكان تێك دەدەین ؟
ئەگەر ئێمە خۆمان بە كەم بزانین، ورەمان بەردەوام لە دابەزین دا دەبێ !
بۆیە لە بارەی خۆتەوە بە خراپ مەدوێ . لە بری ئەوەی لایەنە خراپەكانت ببینی، هەوڵ بدە لایەنە چاكەكانت بەرجەستە بكەی .
بۆ نموونە :
" هەوڵی خۆم دەدەم" بخەرە جێگەی "ناتوانم"
"من بەردەوام سوود و ئەزموون لە هەڵەكانی حۆم وەردەگرم"بخەرە جێگەی "من بەردەوام كارەكان تێك و پێك دەدەم"
"من خەریكە باشتر دەبم" بخەرە جێگەی "من باش نیم"
كاتێ تۆ لایەنە چاكەكانی خۆت بەرجەستە كرد و هێناتە بەرچاو، دەبیتە جێگەی رێز و ستایشی خۆت و خەڵكانی دیكە، كە لە ئاكامەدا ورەت بەرزتر دەبێتەوە .

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

لەپێناو تەندروستی

لەپێناو تەندروستی

(سیر و كۆڕۆنا)

(سیر و كۆڕۆنا)

زۆرترین بینراو