باچینسكی: جۆكۆڤیچ كەسێكی نابەرپرسە

باچینسكی: جۆكۆڤیچ كەسێكی نابەرپرسە

زاری كرمانجی: كچە تێنسزانی سوویسڕی تیمیا باچینسكی لە هەڵسوكەوتەكانی ئەستێرەو پاڵەوانی جیهان جۆكوڤیچ ناڕازیەو بە كەسێكی نابەرپرس و لەكەس نەچوو ناوی دەبات, باچینسكی لە لێدوانێكدا سەبارەت بە بەشداری نەكردنی جۆكۆ لە پاڵەوانییەتی ئەمریكای كراوە گووتی" بە هیچ شێوەیەك نەمدەویست قسە لەم بابەتە بكەم, بەڵام بینیم خەڵكانێكی زۆر هاتوونەتە سەر هێڵ و كاتێكی زۆریشی بەسەر تێپەڕیوە كە جۆكۆ بە كەسێكی گاڵتەئامێز دەزانن".
كچە تێنسزانە سوویسڕیەكە گووتیشی" هەمووان بینیان لە پاڵەوانیەتیەكە دیمەنێكی بێزاركەربوو, جۆكۆ یەكەمی ریزبەندەو ئەوەی ئەنجامی دا نموونەیەكی باش نەبوو لە جیهانی تێنس, ئەو كەسێكی نابەرپرسە, ئەو گەورەترین رێگر بوو لەبەردەوام بوونی پاڵەوانییەتییەكانی تێنس, رێگریش بوو لە گەشتكردن بۆ ئەمریكا بە هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا, دواتر لەپڕ بە كاتێكی زۆر كەم گەشتێكی رێكخست كە ناتوانم لەم شتە تێبگەم".
زیاتر گووتیشی" لە ئێستادا و دواتریش دەیەوێ بەشداری پاڵەوانیەتی ئەمریكا بكات, ئەو لە كەس ناچێ, لە مانگی 9 ی ساڵی رابردوو بەشداری هیچ پاڵەوانییەتییەكم نەكردوە, ئومێد دەكەم لەم نزیكانە رێكارەكان بەباشی بەڕێوە بچن و بتوانم لە پاڵەوانییەتی رۆلان گاڕۆس بەشداربم".
ئەمەو چوارشەممەی رابردوو جۆكرڤیچ رایگەیاند كە بە مەرج بەشداری هەردوو پاڵەوانییەتی ئەمریكای كراوەو سینسیناتی دەكات كە بڕیارە لە 31 ی مانگی داهاتوو بۆ 13 ی 9 لە ئەمریكا بەڕێوە بچێت, بەپێی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی مەرجەكەی جۆكۆ ئەوەیە دوای كۆتایی هاتنی پاڵەوانییەتییەكە یاریزانەكانی ئەوروپا لە گەڕانەوەیان 14 رۆژ كەرەنتین بكرێن.
پاڵەوانەكەی جیهانی تێنس گووتی" ئێستا لە یاریگەی رەق مەشقەكانم ئەنجام دەدەم و هیوادارم شتەكان باش بەڕێوە بچن, بەمەش ركابەرییەكانی گراند سلام جوانتر دەبن".

زۆرترین بینراو