باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی

باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی

زاری كرمانجی - ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/10/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ستیفن هیكی، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، دۆخی عێراق به‌گشتی و سه‌ختیی دۆخی ئابووری به‌تایبه‌تی و چۆنیه‌تیی تێپه‌ڕاندنی، گفتوگۆی هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشیان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا خواستی به‌رده‌وامیی هاوکاری و هاوبه‌شیی نێوانیان و بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئابووریدا دووپات كرده‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی گوتی‌ به‌ریتانیا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانن بۆ سه‌قامگیری و بنیاتنانی دامه‌زراوه‌كان، هاوكاریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

به‌ڕێز باڵیۆزی به‌ریتانیا خۆشحاڵیی خۆی و پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌نگاوه‌كان و به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان ده‌ربڕی و هیوای خواست هه‌ردوولا بۆ ته‌واوی كێشه‌كانیان بگه‌نه‌ چاره‌سه‌ری، نێچیرڤان بارزانیش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و ته‌واوی كێشه‌كانی ناوخۆی عێراقی به‌ كلیلكی ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات له‌ قه‌ڵه‌م دا.

دوایین پێشهاته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڤید_19 و لێكه‌وته‌كانی و چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و چه‌ند پرسێكی مایه‌ی به‌یاخی‌ هه‌ردوولا، به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

زۆرترین بینراو