باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەکه‌ین

باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەکه‌ین

زاری كرمانجی - ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میشێل رێنتینار باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە هانز ئاکەربووم کونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەولێر ئامادە بوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.

باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، جەختیشی لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریکردن و راهێنانی هێزی پێشمەرگە کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی هۆڵەندای کرد و تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەت بەتایبەتی لە بواری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و پەرەپێدانی کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ کە دەرفەتێکی باش هەیە هەرێمی کوردستان سوود لە  توانا و شارەزایی و ئەزموونی دەوڵەمەندی هۆڵەندا وەربگرێت.

گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و گەڕانەوەی ئارامیی و سەقامگیریی بۆ ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

زۆرترین بینراو