بایرەن میونخ تۆنی كرۆسی دەوێتەوە

بایرەن میونخ تۆنی كرۆسی دەوێتەوە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی ئامادەكاری دەكات، بۆ ئەوەی تۆنی كرۆس، ئەستێرەی پێشووی یانەكەو ئێستای ریال مەدرید بكاتە سەركردەی پڕۆژەی داهاتووی.
میدیای ئیسپانیا رایگەیاند، ڤایرۆسی كۆڕۆنا كێشەی بۆ پلانەكانی بایرن میونخ درووستكردووە، لەكاتێكدا هێربەرت هاینز، سەرۆكی نوێی یانەكە ئامانجی ئەوەیە چەند یاریزانێكی ئەڵمانی بباتە ریزەكانی كە ناوەكانیان بەتەواوی دیارنییە.
بایرن میونخ چەند یاریزانێكی ئەڵمانی كردۆتە ئامانج، لەوانە كای هاڤێرتز، لێرۆی سانێ و چەند یاریزانێكی دیكە.
ریال مەدرید هیچ بایەخێك بە ئارەزووی یانەی بایرن میونخ نادات بۆ گواستنەوەی كرۆس، هەمیشەش لەبیری دەبێت كە ئەو یاریزانەی بە 25 ملیۆن یۆرۆ كڕیووەو یەكێكە لە یاریزانە سەرەكییەكانی تیپەكەو هاوكار بووە بۆ ئەوەی، لۆس بلانكۆس 3 نازناوی چامپیۆنزلیگ لەسەریەك بباتەوە.
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆكی یانەی ریال مەدرید ساڵێك لەمەوبەر تا 2023 لەگەڵ ئەگەری زیادكردنی مووچەكەی نوێكردەوە، سەرەرای ئەوەی كە كرۆس لەبیری نەكردووە لە ئالیانز ئارێنا كاتی خۆشی بەسەربردووە زیاتر لە جارێك رایگەیاندووە، دەیەوێ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ واز لە یاریكردن بهێنێت.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو