با بەئومێدەوە رووبەڕووی سەختییەكانی ژیان ببینەوە

هۆزان هێرش خاڵە هەمزە

پەوەردگار مرۆڤی بە باشترین و جوانترین شێوە دروست كردووە, مرۆڤایەتی واتە وەك لە ناوەكەی دیارە واتە بە مرۆڤایەتی بژیی, كاتێك خودای گەورە مرۆڤەكان دروست كرد و ناردیە سەر زەوی بۆ ئەوەیی بەخۆی بتوانیت ژیانی خۆی دروست بكات، و ژیانی خۆش بكان، ئایە مرۆڤ تا چەند توانایی ئەوەی هەیە كە پێداویستیەكانی خۆیی بۆخۆی دابین بكات، كاتێك مرۆڤ لە كارێكدا رووبەڕووی گرفت دەبێتەوە و سەركەوتوو نابێت, راستەخۆ دڵ تەنگ و نائومێد دەبێت و ورەی دادەبەزێت، بەشێوەیەك خواستی مردن و ژیانی كۆتایی دەكات، ئەمەش بێ‌ هێزی مرۆڤەكان بەدەردەخات و هەڵەیەكە نابێت هەرگیز مرۆڤ بەم شێوەیە بیر بكاتەوە، بەڵكو هیواو ئیرادەی بەهێز مرۆڤ دەگێنێتە خواست و هیواكانی، نابێت كۆڵ بدەین دەبێت رووبەڕووی سەختیەكانی ژیان ببینەوە، ژیان لەسەر هیچ كەس ناوەستێت، كاتێك بی هیوا بوویت لە ژیان و خۆت نیگەران و پەشێو دەرخست، هاوڕێ نزیكەكانتیش پشتت تێدەكەن وەك ئەوەی هەر ئاشنایان نەبووبیت، رووی راستەقینەی هەموو كەسێكت بۆ بەدەردەكەوێت، كە ئەوان لە كاتە خۆشەكان لەگەڵتدان و لەتەنگانەدا پشتت تێدەكەن، بەڵام تۆی مرۆڤ توانای ئەوەت هەیە كە بتوانی ژیانێك كە شایەنی خۆتە دروست بكەیت، تەنها بڕوات بە بەخۆت هەبێت هەوڵیش بدە تا دەگەیت، بە هەموو ئەو ئاواتانەی كە لە دڵتدایە تۆ بەهێزیت تۆ بوێریت، تۆ دەتوانیت سەربكەویت ئەگەر جاری یەكەم و دووەم سەرنەكەوتی دڵنیا بە جاری سێیەم سەردەكەویت، تەنها كۆل مەدە ژیان زۆر كورتە، لەم ماوە كورتە با بە دڵخۆشی ژیان بكەین و رۆژەكانمان، با رازاوەتر و دڵمان ئاسوودە بكەین.

زۆرترین بینراو