برایەتی توانی بگاتە قۆناغی هەشت

برایەتی توانی بگاتە قۆناغی هەشت

زاگرۆس نانەكەلی: ئەگادیر مەغریب
یانەی برایەتی وەك پاڵەوانی عێڕاق لە سەر ئاستی تۆپی سەر مێز بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەكانی عەرەبی كردوە، تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی برایەتی لەسێیەمین رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ یانەی بەحرێنی بەحرێن بوو، یارییەكەشی پێدۆڕاند بەئەنجامی (3-0)، لە یاری چوارەمدا رووبەڕووی یانەی جەزیرەی سودانی بوەوە، كوڕانی برایەتی بەئەنجامی (3-0) یارییەكەیان بردەوە‌و پەڕینەوە بۆ قۆناغی هەشتی پاڵەوانیەتی یانە پاڵەوانەكانی (31) مین عەرەبی.
پاڵەوانییەتیەكە لە 3 تاكو 9-9-2019 لە هۆڵی (ئینبعات) لە شاری ئەگادیری وڵاتی مەغریب بەرێوەدەچێت.
هەریەك لە یانەكانی (برایەتی و جەزیرەی سودانی و بەحرێنی بەحرێن و رائید شەبا ئەربغای جەزایری و فەتح ریازی مەغریبی) بەشداربوون، یانەی بەحرێنی بەحرێن بووە پاڵەوانی گروپەكەی و یانەی برایەتیش بووە دووەمی گروپەكەی خۆی و توانی سەركەوتن بۆ قۆناغی هەشت مسۆگەر بكات.

بیروڕا

زۆرترین بینراو