بریكاری وەزارەتی شەهیدان ‌و ئەنفالكراوان بۆ زاری كرمانجی ئێستا كار لەسەر دۆسیەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەكرێت

بریكاری وەزارەتی شەهیدان ‌و ئەنفالكراوان بۆ زاری كرمانجی ئێستا كار لەسەر دۆسیەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەكرێت

زاری كرمانجی – هەولێر: بەرەڤان حەمدی، بریكاری وەزارەتی شەهیدان ‌و ئەنفالكراوان لە دیدارێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی زاری كرمانجی دەڵێ:" دوای بڕینی مووچەی زیاتر لە 13 هەزار كەس، كە بەشێوەی نایاسایی مووچەیان وەرگرتووە، ئێستا كار لەسەر دۆسیەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەكرێت".
بریكاری وەزارەتی شەهیدان ‌و ئەنفالكراوان رایگەیاند، لە قۆناغی یەكەم وردبینی لە فایلی بەخێوكەری شەهیدان كرا و بڕیاری پێویستیش وەرگیرا، مینحەی 13 هەزار‌ و 282 كەسمان بڕی كە مەرجی یاساییان تێدا نەبووە، ئێستا كار لەسەر دۆسیەی وارسی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەكرێت، هەروەها لیژنەیەك كار لەسەر دۆسیەی زیندانیانی سیاسی دەكات، چ ئەوانەی كە مینحەیان هەیە، چ ئەوانەی مینحەیان نیە".
بەرەڤان حەمدی، بریكاری وەزارەتی شەهیدان ‌و ئەنفالكراوان، گوتیشی:" ئەم پرۆسەیە گرنگی خۆی هەیە، چونكە وردبینی و چاكسازی لە خزمەت بودجەی گشتییە، ئەوەی دیكە دادپەروەری و خاوەن شایستەكان مافەكانی خۆیان وەردەگرن، ئەگەر هاتوو هەر كەسێك بە دەر لە یاسا مامەڵەی كردبێت بێگومان مینحەكەی نامێنێت".

زۆرترین بینراو