بریندارانی تۆپبارانی تورکیا بەسەرکرانەوە

بریندارانی تۆپبارانی تورکیا بەسەرکرانەوە

بەمەبەستی ھەواڵ پرسین لەرەوشی تەندروستییان ژمارەیەک لەپەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی لەنەخۆشخانەی ئیمێرجنسی لە شاری ھەولێر سەردانی بریندارانی تۆپبارانی تورکیایان کرد کە لەچەندرۆژی رابردوو بەھۆی بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیا لەدەڤەری سیدەکان بریندارببوون
لای خۆیەوە وەیسی سەعید، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی گوتی:"بەداخەوە ماوەماوە بەھۆکاری جموجۆلی پەکەکەوە لەلایەن فرۆکەکانی تورکیاوە دەڤەرەکە بوردومان دەکرێت بۆیە داوا لە هەردوولا دەکەین شەڕ وناکۆکیەکانیان ببەنەوە ناو خاکی خۆیان تاکو چیتر بەم بیانوە دەڤەرەکە وێران نەکرێت و خەڵكی سیڤیل شەھیدوبریندارنەبن تەنانەت بەھۆی ئەم رەوشەوە دەیان گوندی دەڤەری سیدەکان تاکوئێستائاوەدان نەكراونەتەوە، هەروەها ھیوای چاک بوونەوەی بۆ برینداران خواست".

زۆرترین بینراو