بریندارەكەی رووداوی هەولێر گیانی لەدەستدا

بریندارەكەی رووداوی هەولێر گیانی لەدەستدا

 


زاری كرمانجی- هەولێر: كەمێك بەر لە ئێستا ئەو گەنجەی لە رووداوی تەقە كردنی ناو رستورانتێكی هەولێر بریندار ببوو گیانی لەدەستدا.
بەشدار رەمەزان برادۆستی، كە لەگەڵ هاورێیەكی بە ناوی نەریمان عوسمان بۆ كاری تایبەت چووبوونە هەولێر بە مەبەستی نان خواردن چوونەتە رستورانتێك و كەسێك بە شێوەی هەڕەمەكی تەقە دەكات و لە ئەنجامدا جێگری كونسولگەری توركیا لە هەولێر دەكوژرێت و نەریمان عوسمان گیانی لەدەستدا، بەشداریش بە سەختی بریندار دەبێت، كەمێك بەر لە ئێستا بە هۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لە دەستدا.
تا ئێستا تەقەكەرەكان دەستگیر نەكراون.
سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت و پەرلەمانی كوردستان ئەم كارەیان ئیدانە كرد.
 رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و چاوش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا ئەم كارەیان ئیدانە كرد.
ئاسایشی هەرێم لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند" رێگە نادەین باروودۆخی هەرێم ئاڵۆز ببێت و بكەرای ئەم كردەوە بە سزای خۆیان دەگەینین".
رووداوەكە كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 17-7-2019 رویدا.

زۆرترین بینراو