برێندن گرین درووستكەری سەرەكی یارییەكە و چانگن كیم پەرەپێدەری یارییەكە

برێندن گرین درووستكەری سەرەكی یارییەكە و چانگن كیم پەرەپێدەری یارییەكە

(برێندن گرین) ی ئیرلەندی گەرچی خۆی كاری فۆتۆگرافەری دەكردو درووستكەری یاری نەبوو، بەڵام دوای جیابوونەوەی لەخۆشەویستەكەی، لە بەرازیلەوە دەگەڕێتەوە وڵاتەكەی و ماوەیەك بێ كارو دوور لەخەڵك ژیان بەسەر دەبات، ئەو تەنیایەش ئاڵوودەی یارییە ڤیدیۆییەكانی دەكات و دوای ئەوە بریار لەسەر دروستكردنی چەند مۆدێكی جیاواز لە یارییەكان دەدات، سەرەتا بە چەند یارییەكی سادە توانای خۆی تاقیكردەوەو تێدا سەركەوتوو بوو، ئەمەش وا دەكات كە حەزی برێندن بۆ یارییەكی پیشكەوتووی جیهانی زیاتر ببێ، بۆیە گەشتێك بۆ وڵاتی كۆریای باشوور دەكات لەوێ كەسێك بەناوی (چان هان كیم) دەناسی كە دروستكەرێكی گەیم بوو، بەیەكەوە بیرۆكەی یاری باتڵ رۆیاڵیان تاووتوێكرد، یارییەكیان دروستكرد بەناوی (پڵەیەر ئەننەونس باتڵ گراوند) كە كورتكراوەكەی (پەبجی)یە و هەر بەو ناوەش ناسرا.

 

زۆرترین بینراو