بزانە چەند مامۆستا و قوتابی پەیمانگەی تەكنیكی سۆران تووشی كۆرۆنا بوونە

بزانە چەند مامۆستا و قوتابی پەیمانگەی تەكنیكی سۆران تووشی كۆرۆنا بوونە

زاری كرمانجی - سۆران
لەدوای دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندن لەپەیمانگەی تەكنیكی سۆران لەمانگی نۆوە تا ئێستا ژمارەیەك مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابی تووشی كۆرۆنا بوونە.
پاكستان محەممەد ئەمین، راگری پەیمانگەی تەكنیكی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند: لەدوای دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندن لەمانگی نۆوە تا ئێستا ١١ مامۆستاو فارمانبەرمان تووشی كۆرۆنابوونە و بەشێكیان لەدوای تێپەڕاندنی ڤایرۆسەكە گەڕاونەتەوە سەركارەكانیان، پێشمان گووتوون دەبێت پشكنینی تێپەڕاندنی ڤایرۆسەكەش بگەڕێنەوە بۆمان بۆ ئەوەی دڵنیابین لە تەندروستیان.
مامۆستا پاكستان گووتیشی: قوتابییانمان ئاگاداركردونەتەوە ئەگەرهاتوو كەمترین نیشانەیان هەبێت، پەیوەندیمان پێوەبكەن بۆئەوەی مۆڵەتیان پێبدەین بۆماوەی سێ رۆژ، بەڵام دوایی ئەو سێ رۆژە گەر قوتابی نەهات دەبێت پشكنینی كۆرۆنامان بۆبێنێت ، بۆئەوەی بەپێی ئەو پشكنینە مۆڵەتی پێبدرێت بەڵام قوتابییان كەمتردەچنە پشكنین، ئەمەش لەبەرئەوەی قوتابییان هەموو رۆژ دەوام ناكەن و بەركەوتن كەمە، وەك پەروەردە نییە قوتابی هەموو رۆژ دەوام بكات، لەبەر ئەوەی سیستەمی ئاوێتە پەیڕەو دەكرێت بۆخوێندن لە پەیمانگەكەمان.
لەكۆتایدا راگری پەیمانگەی تەكنیكی سۆران گووتی:" تائێستا هیچ حاڵەتێكی مردن لە پەیمانگەی تەكنیكی سۆران نەبووە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

زۆرترین بینراو