بـازاڕی چـەك فرۆشـتن قەدەغە دەكـرێت

بـازاڕی چـەك فرۆشـتن قەدەغە دەكـرێت


سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە و ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند" لە هەرێمی كوردستان یاسای چەك هەیە، ئەگەر ئەو یاسایە جێبەجێ بكرێت ئەوكات دیاردەی چەكهەڵگرتن نامێنێت و ئێمەش هەوڵی جددی دەدەین بۆ ئەوەی دیاردەی چەكهەڵگرتن نەمێنێت، بازاڕی چەكفرۆشتنیش قەدەغە بكرێت".
دەشڵێ:" بەپڕۆژە یاسایەك باری ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە باش دەكرێت، مووچەی هەموو هێزەكان یەك دەخرێت و زیاد دەكرێت.
سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە و ئاسایش و ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند:"پرۆژە یاسای باری ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە گرێدراوە بە پرۆژەی چاكسازییەوە، گرێدراوە بەوەی كە هەر دوو هێزی 70 و 80 ببنە یەك، لە ئێستادا وەزارەت بە هەماهەنگی هاوپەیمانان سەرقاڵی رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیە و بڕیارە لەو چوارچێوەیەدا هێزێكی نیشتمانیی یەكگرتوو هەمووی لە ژێر فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگەدا دروست بكرێت و هەنگاوەكانیش دەستیان پێكردووە، لەگەڵ تەواوبوونی پلانی وەزارەتی پێشمەرگە، هیچ هێزێك لە دەرەوەی سیستەمی وەزارەت نابێت و ئیدی هەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەن سوپایەكی یەكگرتووی دوور لە ئینتیمای حزبی و هەتا لە ڕووی پێداویستی و جلوبەرگیشەوە یەك سیستەم پەیڕەو دەكرێت".

زۆرترین بینراو