بنكەكانی تۆمار دەنگدەران لە پێشوازی هێزەكانی پێشمەرگەدان

بنكەكانی تۆمار دەنگدەران لە پێشوازی هێزەكانی پێشمەرگەدان

 
دوای ئەوەی وەزارەتی پێشمەرگە داوای لە هەموو ئەفسەر و پێشمەرگەكان كرد، بۆ دڵنیا بوون لە هاتنەوەی ناوەكانیان و وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان سەردانی بنكەكانی تۆمار دەنگدەران بكەن، 11 بنكە لە سنووری هەر چوار قەزای دەڤەری سۆران ئامادەی پێشوازیكردنن لە هێزەكانی پێشمەرگە.
یوسف سۆفی عەلی، بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندنی لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان لەمبارەوە بە زاری كرمانجی گووت " هەموو بنكەكانی تۆماری دەنگدەران لە سنووری دەڤەری سۆران ئامادەی پێشوازین لە برا پێشمەرگەكان بۆ دڵنیا بوونیان لە نەبوونی كێشە لە ناوەكانیان و وەرگرتنی كارتی دەنگدان".
یوسف سۆفی، زیاتر گووتی" لە ناوەندی سۆران دوو بنكە هەن، یەكێكیان لە هۆڵی بۆنەكان و ئەوی دیكەشیان لە گەڕەكی ئازادییە، هەروەها ناحیەی خەلیفان و سیدەكانیش بنكەی تایبەتی هەیە، لە سنووری قەزای رواندزیش بنكەیەك هەیە، لە سنووری قەزای چۆمان دوو بنكە هەیە یەكێكیان لە ناو سەنتەری قەزا و ئەوی دیكەش لە ناحیەی سمیلان، لە سنووری قەزای مێرگەسۆریش چوار بنكە هەیە جگە لە سەنتەری قەزای مێرگەسۆر لە ناحییەكانی بلێ، بارزان، پیران بنكەكان كراونەتەوە".

زۆرترین بینراو