بنكەی تەندروستی زۆزك نۆژەن دەكرێتەوە

بنكەی تەندروستی زۆزك نۆژەن دەكرێتەوە

رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی  (I.O.M) بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، بنكەی تەندروستی زۆزك لەناحیەی دیانا نۆژەن دەكەنەوە.

مینا تەها، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی سۆران، رایگەیاند "لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سۆران، هاوكاری رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی  (I.O.M)دەستكراوە، بە نۆژەنكردنەوەی بنكەی تەندروستی زۆزك و كاركردن لەم پڕۆژەیەدا بەردەوامی هەیەو لەئایندەیەكی نزیكدا كارەكانی نۆژەنكردنەوەی تەواو دەبێت".

ئەوەشی خستەروو "لەپێناو خزمەتكردنی هاووڵاتیان و چارەسەر نەخۆش، پزیشك و گشت بەشەكانی ئەم بنكەیە، رۆژانە دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن، بەڵام شوێنەكەیان گواستۆتەوە بۆ چەند ژورێكی دیكە، تا بەربەست لەبەردەم نۆژەن كردنەوە دروست نەبێت.

زۆرترین بینراو