بنەماڵەی دایكی شەهیدان سوپاس نامەیەك بڵاو دەكەنەوە

بنەماڵەی دایكی شەهیدان سوپاس نامەیەك بڵاو دەكەنەوە

بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان
‏‎سوپاس و پێزانین بۆ بەڕێز جەنابی سەرۆك و بارزانی و بەڕێزان كاك نێچیرڤان بارزانی و كاك مەسرور بارزانی و هەموو ئەو كەس و لایەن و بەڕێزانەی هاوبەشی خەم و پرسەمان بوون.
‏‎وەك دەزانین كۆچی دوایی دایكە "عائیشە تەها عوسمان" شێخ زادە دایكی سێ برای شەهید مان ئەحمەد و مەولود و نەجات و ناسراوبە دایكی شەهیدانی كوردستان.
‏‎كۆستێكی گەورە و خەمێكی گران بوو بۆ ئێمە وەك بنەماڵەو هەروەها بۆ كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و خەڵكی كوردستان بەگشتی، ماڵ ئاوای دایكێك لەم كات و ساتەدا كە هێمای سەربەرزی و شانازی گەل و ئازایەتی و خۆڕاگری ئافرەتی كورد بوو، ناخ و دڵی هەموومانی هەژاند، بەڵام ئامێز و شەپۆلی بێ دڕێغی هاوخەمی و هاو دەردی ئێوە لە خەم و قورسایی ئەم كۆستەی كەم كردینەوە، بۆیە بە ناوی بنەماڵەكەمانەوە بە پێویستی دەزانین بەو پەڕی رێز و پێزانینەوە زۆر سوپاسی هاوخەمی بەڕێزان سەرۆك بارزانی مەرجەعی باڵای كوردستان و بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە هەم بە تەلەفۆن و هەم لەڕێگای پرسەنامەوە هاوخەمیان دەربڕی وە سوپاسی بەڕێز دكتۆر بەرهەم سالح سەرۆك كۆماری عێراق و هەروەها سوپاسی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و تەواوی حزب و لایەنەسیاسیەكان لەسەر تاسەرو پارچەكانی كوردستان، سوپاس و بێزانین مان بۆ هەریەكە لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی تەندروستی و پەڕلەمانتارانی كوردستان و پەرلەمانتارانی كورد لە فركسیۆنی پارتی لەبەغدا و پارێزگاری هەولێر و دهۆك هەریەك لە بەرپرس و هەڤالانی لقی 10 ولقی 26 ی گولان و فەرماندەی یەكەی پشتیوانی و فەرماندەی هەلگورد و قائیمقامی سۆران بەنوێنەرایەتی قائیمەقامەكانی هەرچوار قەزاكانی سۆران مێرگەسۆر و چۆمان و ڕواندوز و بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان ئەنفال كراوان و تەواوی دامودەزگاكانی حزبی و حكومی و سەربازی و ئەمنی و یەكیتی زانایان و بەرپرسان و كەسایەتیە ئاینی و كۆمەڵایەتیەكان و یەكێتی ئافرەتانی كوردستان و قوتابیان و لاون و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و دۆستان و خزمان و یەكە بە یەكەی دڵسۆزان دەكەین، كە هاوخەمی خۆیان بۆ ئێمە دەربڕی و سەرەخۆشیان لێ كردوین، ئەو بەڕێزانەش كە لەمەراسیمی ناشتن و بەخاك سپاردنی تەرمی خوالێخۆشبو دایكی شەهیدان بەشدار بوون، سوپاسی هەمولایەك دەكەین .
‏‎بەهیواین بتوانین لەخۆشی و ناخۆشیەكانی ئێوەی رێزدار و قەدرگران قەرەبووی ئەو هەموو خۆشەویستیەو هاوخەم یەی ئێوە بكەینەوە، خوا پاداشتی هەموو لایەك بداتەوە، دووبارە سوپاسی دڵسۆزی و وەفاداری هەموو لایەكتان دەكەین .

‏‎بنەماڵەی خوالێخۆشبوو
‏‎دایكە عائیشە تەها عوسمان شێخ زادە

زۆرترین بینراو