
به‌فر و باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت
زاری كرمانجی - کەشناسی ھەرێمی کوردستان پێشبینیه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی راگه‌یاند .
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 19 ی 1 ی 2021 ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ، ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاو كرده‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایدهگهێنێت، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان هه‌ور و بارانبارین ده‌بێت، ئه‌گه‌ری به‌فربارینیش له ناوچه شاخاوییه‌كاندا هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه سبەی چوارشه‌ممه ، له سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا ئاسمان هه‌ور و باراناوی ده‌بێت، له زۆربه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری به‌فربارین هه‌یه، له سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی و دهۆكیش ئه‌گه‌ری به‌فربارین هه‌یه.