به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی منحه‌ی زیندانیانی سیاسی به‌رده‌وامی ده‌بێت

به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی منحه‌ی زیندانیانی سیاسی به‌رده‌وامی ده‌بێت

زاری كرمانجی - بە فەرمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و زیندانیه‌ سیاسییانه‌ی كه‌ دوای 10 ساڵ له‌ وه‌رگرتنی مینحه‌ی مانگانه‌، مینحه‌‌كه‌یان بڕابوو، ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ به‌و مه‌رجه‌ی هیچ مووچه‌یه‌كی دیكه‌ی حكومیان نه‌بێت .

به‌پێی ڕاگه‌ێندراوێك‌ تیایدا هاتووه‌: بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیانی زیندانیانی سیاسی کە ماوەی 10 ساڵی مینحه‌یان تەواو بووە بریاری بەردەوامی مینحەکانین درا تایبەت بەو زیندانیانە کە هیچ مووچەیکی تریان لە خەزێنه‌ی حکومەت نییە، پاش پروسەی پاکتاوی لیستەکانیان بەپێی یاسای چاکسازی ژمارە 2ـی سالی 2020 لایه‌نه‌ پەیوەندارەکان بەکاری پێویست هەلدەستن .

بیروڕا

زۆرترین بینراو