بوتڵی ئاو مەترسییە گەورەكەی شێرپەنجە

بوتڵی ئاو مەترسییە گەورەكەی شێرپەنجە

بارزان محەمەد
هاووڵاتییان بێ ئەوەی بزانن، ئاوی دەببە (بوتڵ) چەندە خراپ و كاریگەری نێگەتیڤ لەسەر جەستەی مرۆڤ جێ دێڵێت بەكاری دەهێنن، جگە لەمەش كاریگەری خراپی لەسەر ژینگەش هەیە، چونكە هاووڵاتییانی ئێمە زیاتر بەكارهێنانی ئەم ئاوی بوتڵە وەك پێوستییەكی گرنگ بەكار ناهێنن، هەیانە دەڵێت ئەم ئاوە پاكترە، كە چی بەپێچەوانەوە ئاوی ماڵان، كانی، كارێز و ڕووبارەكان...تاد بەكار دێنن، زۆر تەندرووستتروپاكترە.
چونكە سرووشتییە و هیچ ماددەیەكیشی تێناكرێت، كە ببێتە هۆی زیان، یا وەك ئەم بوتڵانە كە خۆی لە نەوت بەرهەم دێت‌و بە ئاسانیش لە ناوەوەدا بەهۆی گەرم بووی ناپێویست بۆ كۆمەڵێك ماددەشی دەبێتەوە، كە ڕاستەوخۆ كاریگەری دەكاتە سەر درووست بوون و بڵاوە سەندنی شێرپەنجە.
چونكە كاتێك بوتڵی پلاستیك، لەبەر هەتاو دادەندرێت، پێكهاتەیەك لەپلاستیكی بوتڵەكە دەردەچێت، كە گرێی شێرپەنجە لەنێو لەشدا درووست دەكات. بوتڵی پلاتستیكی لە ماددەی بیسفنول (BPA) درووست دەكرێت، كە بەپێی لێكۆڵینەوە جیهانییەكان هۆڕمۆنەكانی لەش تێك دەدات، لە درێژخایەندا جگە لە شێرپەنجە، نەخۆشی دڵ و شەكرەشی لێ درووست دەبێت. هەروەها دەبێتە هۆی تێكدانی جینات و ئەگەری لە دایكبوونی منداڵی كەمئەندام زیاد دەبێت، ئەمانەش لە لێكۆڵینەوەكانی زانكۆی هارواردی ئەمریكا پشتڕاستكراونەتەوە.
لەلایەكی تر هاووڵاتییان بە هۆی چاولێكەرییەوە بەكاری دەهێنن، مادام ئەوی دی بەكاری دێنێت و هاوڕێ و دراوسێكانیشی دەڵێن تەنها ئاوی دەببە بەكار دێنێت، با ئێمەش بەكار بێنین، باشترەو ئاسانترەو تەندرووستترە؟! كەچی وانییە زۆر بەپێچەوانەوەیە، هەم ناپاكە و هەم ژەهرێكی كاریگەرەو هەم پاشماوەكەی بوتڵەكە، وێرانكاری ژینگەیە، چونكە یەك دەببەی پلاستیك بۆ ماوەی 450ساڵ، لەزەویدا دەمێنێتەوە وشی نابێتەوە، هەروەها ئەو شوێنەشی بوتڵەكەی لێ دەمێنێتەوە، نەگیا و نە زیندەوەریش لێی ناژیت و بەیەكجاری ژیانی لێدەسڕێتەوە. وەك بۆمبی ئەتۆم كاریگەری خۆی لەسەر خاك جێ دەهێڵێت و خاكیش بۆ ئاو دەیگوازێتەوە.
هەندێكیتر دەڵێن ئەوانەی بوتڵی ئاو بەكار دێنن رۆشنبیر و شارستانیین، ئەمە جۆرە لە بیر كردنەوەش زیاتر بەكار هێنانی ئاوی ناو بوتڵ خێراتر دەكات و خواستی لەسەر زیاتر دەبێت، بێ ئەوەی بزانێت ئایا رۆشنبیری و شارستانییەت ئەوەیە، بێ ئەوەی لایەنی ڕۆشنبیرییەكەی لە چوارچێوەیەكی ئەكادیمی و ڕۆشنبیری و مرۆڤی و هەستكردن بە بەرپرسیارییەتەكان بێت، لەوانەیە نەزانێت مسەقەفی بەمانای ڕۆشنفكری دێت، كەچی تەنها بۆ بوتڵەكەی ئاوبەكاری دێنێت. كەئەمەش كاریگەری خراپی دەبێت، كەدەشڵێت مسەقەفە، كەچی پێچەوانەكەی لەسەر ژینگەكەی ڕەنگ دەداتەوە، دوای خواردنەوەی ئاو بوتڵەكەی یا فڕێیدەداتە سەرجادە یا هەوڵی دووبارە بەكار هێنانەوەی دەدات، لە ناو بەستەرەكانی ماڵەوە، كە ئەمەشیان كاریگەری خراپی چەند بەرامبەر دەكات، لەبەر ئەوەی چەند ماددەیەكی كیماوی نێو بوتڵەكە ڕادەكێشێتە نێو خۆی، كە بۆ شێرپەنجە پڕمەترسییە، یا لەجامی ئۆتۆمبێلەكەیدا فرێی دەداتە دەرەوەو زیان بۆ ژینگە جێدێڵێت، نازانێت ڕۆشنبیری تەنها لە خواردنەوەكەی نییە بەڵكو لە شێوزای مامەلە كردنیشە لەگەڵ بوتڵەكەیە و ژینگە دۆستی، لە توێژینەوەیەكی زانكۆی هارواردی ئەمەریكادا دەركەوتووە " ئەو كەسانەی بە بەردەوامی ئاوی بوتڵە پلاستیكییەكان دەخۆنەوە پێكهاتەی ژەهراوییەكانی نێو میزیان 70% زیاترە لەخەڵكی ئاسایی".
ئێستاش ئەم ئاوە لەسەرشەقامەكان دەفرۆشرێت و جگە لەمەش بێ ئەوەی هیچ سارد كەرەوەی تەندووستی بیپارێزێت، یا لەناو گوێزەرەوەكاندا بۆ دووڕۆژ یا زیاتر لەبەر هەتاو(خۆردا) ڕادەگیرێت، ئەمەش جگە لەوەی، ئەم ئاوی بوتڵانە لەبەر تیشكی خۆری ماددەی ژەهراوی دایۆكسیدی لێ دەردەچێت، بەڵكو ئەگەر ئەو شوێنەی لێی دادەنرێت پلەی گەرمی لە (40) پلە گەرمتر بێت بەگرێنتی شێرپەنجە درووست دەكات.

زۆرترین بینراو