بوکی کوردستان چۆلی پێوە دیارە

بوکی کوردستان چۆلی پێوە دیارە

محەمەد ئامۆکەیی-شەقڵاوە: هاوینە هەواری شەقڵاوە بەیەکێک لەو هاوینەهەوارانە دادەنرێت کە رۆژانە گەشتیار گەلێک رووی تێدەکات، بەڵام کۆڕۆنا ئەو شارەی لە جمەی گەشتیاری وەستاندووە.

مزەفەر ئیسماعیل، هاووڵاتیەکی شارەکەیە دەڵێت" چەند رۆژێکە بازاڕی شەقڵاوە چۆلەیەکی بەرچاوی پێوە دیارە و جگە لە گەشتیاران دانیشتوانشی کەم دێنە بازاڕ، بۆیە ئەمە بەشتێکی باش دەزانم لەبەر ئەوەی تەندروستی مرۆڤ لەسەرووی هەمووشتێکە.

دوکاندارێکیش بۆ زاری کرمانجی گووتی" بازاڕمان نەماوە کەم کەس دێتە بازاڕ ئەوەش کاریگەری زۆری کردۆتە سەر جولەی بازاڕمان، بۆیە زەرەر مەندی یەکەم ئێمەی دوکاندارین، داوا دەکەین ئەو مانگە کرێمان لێوەر نەگیرێت یاخود کەم بکرێتەوە بۆمان.

زۆرترین بینراو