بڕیاری قەدەغەكردن و هاوردەكردنی چەند جۆرە ئۆتۆمبێلێك دەركرا

بڕیاری قەدەغەكردن و هاوردەكردنی چەند جۆرە ئۆتۆمبێلێك دەركرا

زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران: لە ئاگاداریەكدا كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، فەرمانی قەدەغەكردن و هاوردەكردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی (لێدراو، چاككراو، ژێر ئاوكەوتوو) دەردەكات و كاتی جێبەجێكردنی بڕیارەكەش دیاری دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لە راگەیاندراوێكدا ئاگاداری گشت كۆمپانیاكان و بازرگانان و دەرهێنەرانی گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەكەینەوە، كە ئاماژە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان/ بەڕێوەبەرایەتی كارگێڕی سەرچاوە مرۆییەكان، ژمارە (1250) لە ڕێكەوتی (2/5/2019)وە بەپێی نوسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، بەڕێوەبەرایەتی ئۆتۆمبێل و ئامێرەكان، ژمارە (8282) لە رێكەوتی (13/5/2019) لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتیان بڕیاردرا بە قەدەغەكردن و هاوردەكردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی (لێدراو، چاككراو، ژێر ئاوكەوتوو) كە هاوردە دەكرێن، بۆ ناوەی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتییەكان و بازگەكانی نێو پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان.
لە راگەیاندراوەكەی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ئاماژەش بەوەكراوە: "كە ئەم فەرمانە لەڕێكەوتی (1/7/2019) كاری پێدەكرێت.

زۆرترین بینراو