بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ بازاڕی رواندزی داخستووە

بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ بازاڕی رواندزی داخستووە

پشتیوان كەریم-رواندز
بڕیاری قەدەغەی هاتوو چۆ ئەمڕۆ لە تەواوی كوردستان خرایە واری جێبەجێ كردنەوە هاووڵاتییانی قەزای رواندزیش بەشێوەیەكی باش لەم قەزاییە پابەندی بڕیار و رێكارە خۆپارێزییەكانن.
موقەدەم حەتەم زوبێر بابكەیی، بەڕێوەبەری ئاسایشی رواندز بە زاری كرمانجی رایگەیاند" لە یەكەم رۆژی قەدەغەی هاتووچۆ لە قەزای رواندز بەشێوەیەكی بەرچاو خەڵك پابەندن و هاوكاری ئێمەن، لەلای خۆمانەوە دەستخۆشی لە تەواوی هاووڵاتییانی قەزاكە دەكەم كە تەواو پابەندن بە رێنماییەكان."
موقەدەم حەتەم، رایگەیاند " ئێمە دوێنی كۆبوونەوەمان كردووە لە قایمقامییەت رێوشوێنی و پلانی خۆمان ئامادەكرد, ئەمڕۆ بەیانی تیمەكانمان دابەشكراون بەسەر چەند شوێنێك دوو بازگەمان داناون لە هاتنە ناوەوە دەرچوون لە قەزاكە, هاوكاری خەڵك دەكەین، هیچ كێشەیەك رووی نەداوە, خەڵكی قەزای رواندزیش زۆر هاوكارە, بەپێی بڕیاری حكومەت دوو بازگەشمان لە دەرەوی قەزاكە داناون یەكێكیان لە ئاكۆیانە ئەویتریشیان لە وەرتێ, هەروەها بازاڕ بەتەواوی لە قەزای رواندز داخراوە و تیمەكانی گەرۆكیشمان لە ناو قەزاكە هەن بۆ پاراستی سەرو ماڵی هاووڵاتییان، چاوەروانی بڕیاری پارێزگاش دەكەین".

زۆرترین بینراو