بڕیاری كۆتایی لەسەر چامپیۆنزلیگ درا

بڕیاری كۆتایی لەسەر چامپیۆنزلیگ درا

زاری كرمانجی- ئاژانسیە هەواڵییە وەرزشییەكان: لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، سەرجەم خولەكانی ئەوروپا وەستان و تا ئێستاش چارەنووسی بەشێك لەو خولە دیار نیە، سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپاش قسەی خۆی لەسەر چامپیۆنزلیگ كرد.
سەرۆی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا، ئەلیكسەندەر چیفرین لە نوێترین دەركەوتنی گوتی" چامپیۆنزلیگ پێویستە پێش 3 ی مانگی 8 تەواو بێت، مانگی 6 دوا كاتە بۆ ئەوەی فیدراسیۆن و حكومەتەكان بڕیار لەسەر چۆنیەتی و ئامادەكاری دەستپێكی خولەكانیان ئاشكرا بكەن".
یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا دوای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، چەندین جار بەشێوەی ئۆنلاین كۆبوونەوەتەوەو گفتوگۆیان لەسەر چۆنیەتی دەستپێكی خولەكان كردووە، بەڵام تا ئێستا داهاتوو روون نییە كە چۆن دەبێت.

زۆرترین بینراو