بڕیاری نوێ لە بارەی پرسەوە دەدرێت

بڕیاری نوێ لە بارەی پرسەوە دەدرێت

" پرسە وەك جاران نامێنێت"
زاری كرمانجی: دوای ئەوە كۆمەڵێك كەسایەتی و مامۆستایانی ئایینی لە شاری هەولێر و دەورووبەری داوای نەهێشتنی پرسەیان كرد بە یەكجاری، بابەتەكە لە نێوان وەزارەتی ئەوقاف و یەكێتی زانایان تاو وتوێ دەكرێت.
مەلا عەبدولڵا سەعید، سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی لە كوردستان لەمبارەوە بە زاری كرمانجی گووت" ئەم بابەتە لەگەڵ وەزارەتی تاوتوێ كراوە و ئێستاش گفتوگۆكان بەردەوامن، دوای نەمانی هەژموونی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەم بابەتە بڕیاری لەسەر دەدرێت".
زیاتر گووتی " ئەم بابەتە پرسێكی كۆمەڵایەتییە و بەرگێكی ئاینی پۆشیوە و پێویستە لە كاتی بڕیاردان رەچاوی داب و نەریتی كۆمەڵایەتی بكرێت".
لە كۆتایی قسەكانیشدا سەرۆكی یەكێتی زانایان گووتی" پرسە بە یەكجارەكی قەدەغە ناكرێت، بەلام وەك جارانیش نابێت، بەڵكو بیر لەوە كراوەتەوە كە بە شێوەیەكی گونجاوتر بەڕێوەبچێت".

زۆرترین بینراو