بڕیاری گۆڕینی مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێرو دەوروبەری دەدرێت

بڕیاری گۆڕینی مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێرو دەوروبەری دەدرێت

ئەمرۆ دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەنجومەنی مولیدە ئەهلیەکان و لێژنەی مولیدە ئەهلیەکانی شاری هەولێر، بڕیارماندا لەپێناو کەمکردنەوەی ژاوەژاو و پاراستنی ژینگەی شار تەواوی موەلیدە ئەهلیەکانی سنوری قایمقامیەتی شاری هەولێر و دەوروبەری بەهەموو قەزا و ناحیەکانییەوە تاوەکو 2020-5-1 بکرێنە بێ دەنگ (کاتم). هەر خاوەن مولیدیەک بڕیارەکە جێ بەجێ بکات دەست خۆشی لێدەکەین، بەپێچەوانەوە هەر کەسێک تا ئەو بەروارە پابەند نەبێت، دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە.
گۆڕینی مولیدە ئەهلیەکان بۆ بێ دەنگ (کاتم)، نابێت بەهیچ شێوەیەک کاریگەری بکاتە سەر نرخی کارەبا و ببێتە بارگرانی بۆ سەرشانی هاووڵاتییان .

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر

زۆرترین بینراو