بڕیارێكی حكوومەتی عێراق ئێزیدیان نیگەران دەكات

بڕیارێكی حكوومەتی عێراق ئێزیدیان نیگەران دەكات



رەمەزان هەرنی – شنگاڵ: دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی درووستكردنی كەمپێك لە سنووری قەزای شنگاڵ بۆ خێزان و كەس و كاری داعشەكان، بەرپرسانی ئێزدی نیگەران دەكات و درووستكردنی ئەو كەمپە بە مەترسی دەزانن .
میر جەوهەر عەلی بەگ، بریكاری میری ئێزدییان بۆ كارو باری پەیوەندییەكان بە زاری كرمانجی راگەیاند" درووستكردنی كەمپێك لە نزیك شنگاڵ و زوممار بۆ گەڕاندەوەی خێزانانی داعش مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر ئێزدییەكان و رەوشی ئەمنی ناوچەكە".
گووتیشی " زۆر بە توندی درووستكردنی كەمپ لە نزیك رەبیعە و شنگاڵ و زوممار بۆ خێزانانی داعش كە لە كەمپی هۆڵین و هێنانیان بۆ كەمپی زوممار رەد دەكەینەوەو نامانەوێت حكوومەتی عێراق و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران ئەو كەمپە درووست بكەن، بەهۆی ئەوەی دەستی ئەو خێزانانە لە رفاندن و كۆشتنی كچ و ژنانێ ئێزدی هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو" پێویستە حكوومەتی عێراق ئەو خێزانانەی داعش سزا بدات، نەك لە سووریا بییانگەرێننەوە بۆ عێراق و مەترسی لە سەر ژیانی خەڵكی ناوچەكە درووست بكەن".
روونیكردەوە" هەر كارێك بۆ یارمەتی و پاڵپشتی گەڕانەوەی داعش بكرێت، ئێمە دژی ئەو كارەین و نابێت بەغدا هەنگاو بۆ گەڕانەوەی داعش بۆ شنگاڵ بهاوێت، داواكارین لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و نەتەوەیەكگرتووەكان و هەموو دام و دەزگاكانی مافی مرۆڤ رێگری لە درووستكردنی ئەو كەمپە بكرێت".

 

زۆرترین بینراو