بڕیارێک لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ده‌ركرا

بڕیارێک لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ده‌ركرا

به‌پێی نوسراوێك كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری زاری كرمانجی كه‌وتووه‌، بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو ده‌ركرد و بریاره‌كه‌ ئاراستەی خاڵە گومرگییەکان کراوه‌ كه‌ بەمەرج ڕێگە بەهاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو دەدات.

بریاره‌كه‌ی بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ کە ئاراستەی هەریەک لە خاڵە گومرگییه‌كانی حاجی ئۆمەران، باشماخ، ئیبراهیم خەلیل، پەروێزخان) کراوە لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو ئاگادارکراونەتەوە، کە جەخت لەسەر خاڵی 5ی کۆنووسی هاوبەشی ناوخۆ و دارایی کراوە، کە بەهیچ شێوەیەک رێگە نەدرێت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو بەبێ بڕوانامەی coc.

 

 

 

زۆرترین بینراو