بڕی ملیارێك و هەشت سەد ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی چۆمان تەرخان دەكرێت

بڕی ملیارێك و هەشت سەد ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی چۆمان تەرخان دەكرێت

بۆ چارەسەركردنی كیشەی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتییانی شارۆچكەی چۆمان، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم، رەزامەندی لەسەر تەرخانكردنی بوودجەیەكی تایبەت دەردەبڕێت.
ئەحمەد قادرەسۆر، قائیمقامی چۆمان، بە زاری كرمانجی راگەیاند "دوای هەوڵی بەردەواممان بەمەبەستی چارەسەر كردنی كێشەی پڕۆژەی ئاوی خوادنەوەی هاووڵاتییانی شارۆچكەی چۆمان لە پڕژێ، كە ساڵانە گرفتێكی زۆری كەم ئاوی بۆ هاووڵاتییان دروست دەكرد، توانرا لەڕێگەی دەرخستەیەكی تایبەتەوە ڕەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم، بۆ تەمویل كردنی بڕی ( 1,878,058,500) یەك ملیارو هەشت سەدو حەفتاو هەشت ملیۆن و پەنجاو هەشت هەزارو پێنچ سەد دینار) بۆ نۆژەنكردنەوە چارەسەركردنی پڕۆژەكە وەربگیرێت.
گووتیشی "بە پێویستی دەزانین دەستخۆشی لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی و پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوو ئاوەڕۆو بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری هەولێر بكەین، بەتایبەتیش رێزدار فرسەت صۆفی، وەك پاڵپشت و خەم خۆرێك بۆ ڕەزامەندی وەرگرتنی چارەسەر كردنی ئەو پڕۆژەیە".

زۆرترین بینراو