بژی بێ ئەو كەسەی كە خۆشت دەوێ

هێرۆ عەبدوڵڕەحمان

زۆر جار كەسانێك دەناسین تا ناوەراستی دڵمان دێن، بەڵام هیچ شوێنێكیان لە ژیانمان نییە، بەجۆرێك دڵمان داگیر ئەكەن وەك بڵێی بێ بوونی ئەوان ژیان ئەستەمە، یان زۆر جار مرۆڤ گیرۆدەی كەسێك دەبێ، یان روونتر بڵێم كە كەسێكت بەم شێوەیە خۆش دەوێت ئیدی وا هەست ئەكەی ئەو نەبێ تۆش نیت. لەو كاتەدا دەبی بە دیلی دەستی دڵت، كاری وات پێدەكات ئەقڵ ناتوانێ هەر بیریشی لێ بكاتەوە، وادەزانی لە سەر ئەم كەونە تەنها ئەوە دونیا بەرێوەدەبات، وادەزانی ژیان بێ ئەو ئەستەمە گەر ئەو نەبێ تۆ هیچ هێزی ئارام گرتنت نابێ، خۆی هەر وایە تۆ بووی بە دیلی دەستی دڵت، وات لێدێ چاوت كەس نابینێ خۆشی و ناخۆشیت دەبێت بە ئەو، تۆ لە راستیدا لە خەیاڵدا ئەژیت هیچ كات بێ بیركردن و هەواڵ پرسینی ئەو كەسە ناژی، دڵت لە هیچ شوێنێكی ئەم دونیایە نابێتەوە، وەك ئەوە وایە كە تۆ وڵاتێكی داگیر كراوی، ئەو كەسە چۆن بیەوێ ئاوا فەرمان بە دڵت ئەكات، حوكمی خۆی بەسەرت دا ئەسەپێنێ، چونكە عاشق بوون و شەیدا بوون هەمیشە شتێكی جاد‌ووییە، هەستێكت پێدەدات كە شتێكی ئەبەدییە وەك بڵێی خۆشەویستی بۆ ئەبەدی درێژە دەكێشێ، هەر ساڵەو چەندەها هاوژین بە خۆشەویستییەوە بەیەك ئەگەن، پاشان بە ئازارێك لێك جیا دەبنەوە، چونكە ئەو هەستەی ئێمە پێی دەڵێین خۆشەویستی نامێنێت، هەندێ‌ جار لەگەلیان دەمیننەوە بێ خۆشەویستی، رەنگە هەستیش بە بێزاری بكەین، بەڵام گرنگترین خاڵی سەرەكی مرۆڤی بەهێز ئەوەیە تۆ خۆت دروستكەری خۆت بیت، خۆت نەدەیتە دەست هەستی هیچ كەس وات لێنێت بڵێی بێ ئەو من نیم، ئەگەر تۆ ساتێ بەم هەستەی ئەو دڵت خۆشبێ بەڵام تەواوی كات تۆ خەمباری چونكە كەسێكی رووخاوی، كەسێك كە خۆشی دونیای تەنها ئەوە بێت كەسێك كە زیندانی هەتا هەتای بێت تۆئاوای. تۆ قەت بیرت لە ئازادی نەكردۆتەوە قەت جارێك مێشكت لە بری دڵت بڕیاری نەداوە، یا ئەو لەو بانی سەرەت بێ كارە بیرت نەكردۆتەوە تۆ بێ ئەم كەسەش دەتوانی بژی بۆ؟ مەگەر ئەو كەسە ئاوە، یا ئۆكسجینە یا نانە، ئێ بێگومان هیچیان نییە، بۆیە زۆر بە ئاسانی ئەو بیرە لە مێشكت بخوڵقێنە بڵێ من دەتوانم بێ ئەو كەسەش بژیم كە خۆشمدەوێ، بڵێ هۆكاری بوونم لەم دونیایە ئەوەیە منیش كەسێكی گرنگم ئەگینا لێرە نەدەبووم خۆم هەم بۆ خۆشم هەم، دەتوانم بژیم بێ ئەو كەسەش چونكە ئەگەر بۆ كەسێكی تر دروست كرابام ئێستا نەدەبووم، چونكە گەر من گرنگ نەبام خودا منی درووست نەئەكرد خودا كات بە فیرۆ نادات بۆیە پێویستە هەندێ جار لە قوڵایی دڵمان بە خۆمان بڵێین ئایا بەڕاستی ئەو كەسە ئەو هەموو هەوڵ و تەقەڵایە دێنێ؟ منێك كە گیرۆدەی ئەو كەسەم رەنگە هەڵەیەكم وا لەو بكات قەت بیرم لێ نەكاتەوە، گەر لە‌و بازنەی بیر كردنە‌وەیە بێیتە دەر، هێزی بڕوا بە خۆ بوونمان تیا دروست ئەبێ، ژیانمان دەگۆڕێ، بێگومان وەكو پێشتر نابێت تۆ چونكە بیرو هزرت كۆدەكەیتەوە لە هەمان ئەو شوێنەی دڵ لێی چەقیبوو وات لێدێ گرنگی بە هەست و نەستی خۆت بدەی بڵێی من كەسێكی بە هێزم، خۆم هێزی خۆم دەگرمە دەست بەڵێ من بوێرم دەتوانم جیهانی دەرەوەش بە دەست بێنم، چیم داوە لەم زیندانە، ئاشنایەتی زیاتر دروستدەبێ كەسی باشتر دێنە رێگەت، بە هێز دەبی رێگای راست دەدۆزیەوە، لە ژیاندا تا كەسی زیاتر بناسین دڵخۆشی و ئیرادەی زیاترمان دەبێ بەم هۆیەوە تۆ دەبیت بە كەسێكی سەركەوتوو، خۆت ئەم توانایەی خۆت ناناسیتەوە، ئێمە دەتوانین كەسە زیادەكان نە خەینە ناوەڕاسی دڵمان تا بتوانین مێشكمان بە كار بێنین بەوەی تۆ دەتوانی بژی بێ ئەو كەسەی كە خۆشت دەوێت هەتا زووتر هەوڵ لەگەڵ خۆت بدەی دڵنیابە سەركەوتنی زیاتر بە دەست دێنی، چونكە ژیان زۆر لەوە كورترە لەگەڵ هاوبەشێكی وەكو خۆت بە فیرۆی بدەی.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

لەپێناو تەندروستی

لەپێناو تەندروستی

دوای نۆ كابینە !

دوای نۆ كابینە !

بیروڕا

زۆرترین بینراو