بکوژێک لە چۆمان دەستگیر دەکرێت

بکوژێک لە چۆمان دەستگیر دەکرێت

 

دەقی راگەیەندراوەکە:

هێزەکانی‌ پۆلیس تۆمەتبارێک دەستگیر دەکەن کە تۆمەتبارە بەکوشتنی‌ کەسێک لەساڵی‌ ٢٠١٠دا.

لەڕێکەوتی‌ ٢٠١٠/١٠/٢٧، هاوڵاتی‌ (ک، م، غ) لەگەڕەکی‌ چوارچرای‌ شاری‌ سلێمانی‌ کوژراو ئەنجامدەری‌ تاوانەکە هەڵهات.

بنکەی‌ پۆلیسی‌ رزگاری‌ زانیاری‌ دەستکەوت لەسەر تۆمەتبار کە بەنیازە بۆ دەرەوەی‌ هەرێم هەڵبێت، بۆیە بەنوسراوی‌ ڕەسمی‌ سەرجەم هێزەکانی‌ پۆلیسی‌ لەبازگەکان ئاگادار کردەوە.

رۆژی‌ ٢٠١٩/٩/١١، مەفرەزەکانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ قەزای‌ چۆمان بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکانی‌ دەروازەی‌ سنوریی حاجی‌ ئۆمەران توانیان تۆمەتباری‌ ناوبراو لەو دەروازە سنورییە دەستگیر بکەن.

تۆمەتبار ناوی‌ (ش، ت، م)و دوای‌ دەستگیرکردنی‌ ڕادەستی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ ڕزگاری‌ کرایەوە.

لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ ٤٠٦ لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ بەندەو بنکەی‌ پۆلیسی‌ ڕزگاری‌ پەڕاوی‌ لێکۆڵینەوەی‌ بۆ رێکخستوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

زۆرترین بینراو