بۆردوومانی بەردەوامی سوپایی توركیا نیگەرانی هاووڵاتیانی برادۆستی لێدەكەوێتەوە

بۆردوومانی بەردەوامی سوپایی توركیا نیگەرانی هاووڵاتیانی برادۆستی لێدەكەوێتەوە


زاری كرمانجی-سیدەكان: فڕۆكە جەنگیەكانی سوپایی توركیا، (پەكەكە) لەناوچەكەدا، بەشێوەیەكی چڕترو بەردەوامی ناوچە سنووریەكانی سیدەكان بۆردومان دەكەن و ئەمەش ترس و دڵەڕاوكێی لەسەر هاووڵاتیانی برادۆست زیاتر كردووە.
سیروان سابیر، رۆژنامەوان و چالاكوانی مەدەنی دەڤەری سیدەكان، بەزاری كرمانجی راگەیاند "بەتایبەت لەم ماوەیەدا بە هۆكاری بوونی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیا (پەكەكە) لە ناوچەكەدا سوپایی توركیا بەشێوەیەكی چڕتر و بەردەوامی بە فڕۆكە جەنگییەكان و تۆپبارانەكان ناوچە سنووریەكانی شارۆچكەی سیدەكان بۆردومان دەكات و تا دێت رەوشی سەربازی ناوچەكە روو لە ئاڵۆزبوونە".
ئاماژەشی بەوەدا "تۆپباران و بۆردومانی فڕۆكەكانی سوپایی توركیا، ترس و دلەڕاوكێی لای خەڵكی گوندەكانی ناوچە سنووریەكانی دەڤەری برادۆست كردووەو هاووڵاتییان نیگەرانن لەو دۆخە ئاڵۆزەی ناوچەكە.

زۆرترین بینراو