بۆچی خانمانی خێزانی شاهانە كڵاو لەسەر دەكەن

بۆچی خانمانی خێزانی شاهانە كڵاو لەسەر دەكەن

لە زۆرینەی بۆنە و ئاهەنگەكاندا خانمانی خێزانی شاهانەی بریتانیا بە كڵاوەوە دەردەكەون، لەگەڵ ئەوەشدا كڵاوەكەیان هەمیشە بە شێوەیەكی سەرنجراكێش و مۆدێرن دروستدەكرێت، بۆچی ئم خانمانە هەمیشە بە كڵاوەوە دەردەكەون.
لەسەركردنی كڵاو لەلایەن خانمانەوە مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1950، لەوبارەیەوە دیانا ماسر، بەرپرس و راوێژكاری یاساكانی ئەتەكیەتی بریتانیا، لەچاوپێكەوتنێكی گووتی "لەدوای پەنجاكانی سەدەی رابردوەوە زۆر بە دەگمەن خانمێك دەبینیت كە كڵاوی لەسەر نەبێت چونكە بوە بە یەكێك لە یاسا پرۆتۆكۆلیەكانی خێزانی شاهانە، هەربۆیەش لەوكاتەوە تا ئێستا بایەخ بە پۆشینی كڵاو دەدەن، چونكە نابێت لە هەمو بۆنەیەكدا قژیان نیشان بدەن، كڵاوەكانیان بە تایبەتی و بە كوالیەتی زۆر باش دروستدەكرێت، بەڵام یاساكانی ئێستا گۆڕانكاریان بەسەر هاتووە لە چاو یاساكانی سەدەی رابردوو، لە ئێستادا زیاتر لە بۆنەی گرنگ، فەرمی و نەتەوەییەكان كڵاو لەسەر دەكرێت".