بۆڵتن پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی كرد

بۆڵتن پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی كرد


دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەم 28ی ئایار، نێچیرڤان بارزانی لە پەرلەمانی كوردستان بە كۆی دەنگی پەرلەمانتاران وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵبژێردرا، پەیامی وڵاتان بە بۆنەی هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا پەیامێكی ئاراستەی سەرۆكی هەرێم كرد.
جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا لە تویتێكدا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ڕای دەگەیەنێت، "هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی هەنگاوێكی گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان كە هاوپەیمانێكی دڵسۆزی ئێمەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

زۆرترین بینراو