بۆ ئاژەڵە كێوییەكان كانیاوەكانی شەقڵاوە خاوێن دەكرێنەوە

بۆ ئاژەڵە كێوییەكان كانیاوەكانی شەقڵاوە خاوێن دەكرێنەوە

محەمەد ئامۆکەیی- شەقڵاوە:
کەمبوونەوە و وشک بوونی چەند کانیاوێک لە سنووری شەقڵاوە، هۆبەی دارستانی ناچارکرد هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی ئەو کانیاوانەی کە سەرچاوەکانیان پیسووە ئەنجام بدات.
سیروان سەعید، بەرپرسی هۆبەی دارستانی شەقڵاوە،بەزاری کرمانجی راگەیاند" دوای ئەوەی زانیمان کە هەندێ کانیاو ئاویان کەمبووە یاخود وشک بوونە، وەک یارمەتیێک بۆ باڵندەو ئاژەڵە کێویەکان هەستاین بەخاوێن کردنەوەی چەند كانیاوێك.
سیروان ئەوەشی گووت" بەرزبونەی پلەکانی گەرما وایکردووە باڵندەو گیانەوەرەکان بەدوای ئاو بگەڕێن بۆیە وەک ئاسانکاری بۆ دابینکردنی ئاو دەستمان بەو کارەکردووە بەردەوامیش دەبین و سەرجەم ئەو كانیاوانەی كە ماون خاوێنیان دەکەینەوە.

زۆرترین بینراو