بۆ ئەوانەی تا ئێستا پێوەری ئاویان نەبەستووە

بۆ ئەوانەی تا ئێستا پێوەری ئاویان نەبەستووە

مەهدی محەممەد – سۆران :
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە بڕیارێكدا بۆ هاوبەشانی دەرەوەی شار، كە تا ئێستا پێوەری ئاویان نەبەستووە داشكاندن لە كرێی ئاو دەكات بە مەرجێك پێوەرەكە ببەستن. 
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری هەولێر رایگەیاند، وەزارەتی شارەوانی ‌و گەشتوگوزار بڕیاریدا بەداشكاندنی كرێی ئاو لە 80 هەزار دینارەوە بۆ 10 هەزار دینار، بۆ ئەو هاوبەشانی دەرەوەی سەنتەری شار، كە تا ئێستا پێوەری ئاویان نەبەستووە بە مەرجێك پێوەرەكە ببەستن.
لە دوای بڕیاری بەستنی پێوەری ئاو بۆ ماڵان، بەشێك لە هاووڵاتیان پابەندبوون بە بڕیارەكە و بەشێكیشیان تا ئێستا پێوەریان نەبەستووە و هەندێك لە هاوبەشانیش دوای بەستنی پێوەرەكە، هەڵسان بە لێكردنەوەی بە بیانووی زۆر خوێندنەوە و گەڕانەوەی پاری زۆر بۆیان .