بۆ ئەوانەی لە پیربوون دەترسن

بۆ ئەوانەی لە پیربوون دەترسن

پسپۆڕانی‌ هندی‌ دەڵێن ئەو گیایە دۆزراوەیە كە دەتوانێت جۆرە ئەنزیمێك دەربدات كە وەك هۆكارێكی‌ دژە پیربوون كاربكات، دەشتوانن لە داهاتوودا ئەو ئەنزیمە لە بەرهەمهێنانی‌ پێداویستییە پزیشكی‌و خۆراكی‌‌و تەنانەت بەرهەمە گیاییەكانیشدا بەكاربهێنن.
د.سانجای‌ كۆمار ئاماژە بەوە دەكات، كە ئەنزیمی‌ SOD لەجەستەی‌ تەواوی‌ بوونەوەرە زیندووەكاندا، لە ڕووەك‌و گیانەوەران‌و تەنانەت مرۆڤەكانیشدا بوونی‌ هەیە، بەڵام جۆرێك لەو گیایەدا هەیە كە ڕێگری‌ دەكات لەپیربوونی‌ بوونەوەرە زیندووەكان.
ئەو پسپۆڕە وتیشی‌:"ئێمە لە سەرەتادا ئەو ئەنزیمەمان بۆ بەهێزكردن‌و زیادكرنی‌ تەمەنی‌ میوەكان بەكارهێنا‌و تاقیمان كردەوە، ئەو بیرۆكەیەش سەركەوتنی‌ بەدەستهێنا".
ڕوونیشیكردەوە، كە ئەو لەوباوەڕە دایە ئەو گیایە دەتوانێت لە بەرهەمهێنانی‌ (كرێم‌و بۆن‌و شامپۆكاندا، هەروەها لە پرۆسەی‌ هەڵگرتنی‌ ماددە خۆراكییەكاندا بەكاربهێنرێت.

بیروڕا

زۆرترین بینراو