بۆ ئەوەی قەڵەو نەبیت

بۆ ئەوەی قەڵەو نەبیت

لیمۆ بۆ هەزم كردنی خواردنی قوڕس بە كەڵكە و ئێستا یەكێكە لەو میوانەی‌ كە بۆ دابەزاندنی كێش بەكاردێت، هەروەها شەربەتی لیمۆ بۆ رۆماتیزم و حەوانەوەی‌ دەمارەكانی مێشك بەكاردێت، لیمۆ یەكێكە لەو میوانەی‌ كە دەبێتە هۆی‌ بەهێز كردنی چاو.
گەر بەربەردەوامی بیخۆیت رێگری دەكات لە بەرزبوونەوەی‌ چەوری‌ لەناو خوێن, نوێترین بەكارهێنانەكانی لیمۆش بریتییە لە نەرمكردنی پێست، ئەویش لە رێگەی‌ تێكەڵ كردنی دڵۆپێك رۆنی زەیتون و كەمێك ئاوی‌ لیمۆ بكرێتە سەر پارچە سەهۆڵێك و دەموچاوی پێ مەساج بدرێت، ئەو گیراوەیە لە گرانبەهاترین كرێمەكانی دونیا بەسوود ترە.
بەڵام وەك چۆن زیادەڕەوی لە هەموو شتێكدا زیانی دەبێت، نابێ لەبەكارهێنانی لیمۆشدا زیادەڕۆیی بكرێت.
لێكۆڵینەوەیەكی زانستی ئاشكرای كردووە كە خواردنی هەندێ سەوزەوات, لەوانەش "هلیۆن" كە ناوەكەی "ئسبارجۆس"ە سوودێكی تەندروستی گەورە بە مرۆڤ دەبەخشێت و دژی‌ قەڵەوی و نەخۆشی شەكرە دەوەستێتەوە .
لێكۆڵینەوەكە دەڵێت" هەندێ خواردنی وەكۆ سیرو هلیۆن، ڕۆڵێكی چاڵاك دەبینن لە دەست بەسەرداگرتنی هوڕمۆنەكانی كۆئەندامی هەرس و كەمكردنەوەی ئارەزووی خواردن و هەستكردن بە برسێیەتی، وە ئەم سەوزەواتانە تێكڕای ئاستی شەكر لەناو خوێندا ڕێكدەخەن.
كۆمەڵەی خێرخوازی نەخۆشی شەكرە لە بەریتانیا هەڵساوە بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەك لەسەر سوودی تەندروستی سیرو هلیۆن، دواتر بۆیان دەركەوتووە كە ئەو سەوزانە چارەسەری قەڵەوی‌و جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە دەكەن .
زانایان بەردەوام ئاماژە بەوە دەكەن، كە سیر سوودێكی گرنگ بە مرۆڤ دەگەیەنێت، وە بەرگرییەكی چاڵاكیش لە نەخۆشییەكان دەكات و لە جیهانیشدا ئەم ڕووەكە بە ڕووەكی پزیشكی "پەنسلین هەژاران" ناسراوە .
بەپێی وتەی توێژەران سیر بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڕێژەیەكی زۆری پێكهاتەی دژە میكرۆبەكان، دەتوانێت چارەسەری شێرپەنجەی كۆئەندامی هەرس بكات و یارمەتی زیاتر پاڵنانی خوێنیش دەدات بۆ مێشك .
هەروەها سیر ماددەی ناسراو بە "ڕۆزماری" دەردەدات، كە یارمەتی پاڵنانی خوێن بۆ ناوچەی مێشك دەدات و ئاستەكەشی بەرز دەكاتەوە .

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

بیروڕا

زۆرترین بینراو