بۆ ئەوەی چاوەكانت كم بینا نەبن ئەم خواردەمەنییانە بخۆ

بۆ ئەوەی چاوەكانت كم بینا نەبن ئەم خواردەمەنییانە بخۆ

ئا/ شه‌هلا ره‌شید
خواردن وخواردنه‌وه‌كان سه‌ره‌كیترین هۆكاری وه‌رگرتنی پێداویستی جه‌سته‌ن، ته‌واوی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ سوود له‌م ڤیتامینانه‌ وه‌رده‌گرن، بۆ باشتر كردنی بینایی چاو گێزه‌ر باشترین خۆراكه‌ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین A هه‌روه‌ها گێزه‌ر رێگری ده‌كات له‌ شه‌وكوێری و ته‌ندروستی شه‌به‌كه‌ی چاو ده‌پارێزێت، سوودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ بینایی چاو جگه‌ له‌و سپێناخ، برۆكلی و سه‌وزه‌كان به‌ گشتی رێگری ده‌كه‌ن له‌ لاواز بوونی چاو، هه‌نگوینیش سوودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ ماندوو نەبوونی چاو و زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی تر.
میوه‌ به‌سووده‌كان بۆ چاو، شاتوو به‌ هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌ به‌ سووده‌ بۆ پاراستنی چاو، چونكه‌ بڕێكی زۆری مادده‌ی ئانتی ئۆكسیدانی تێدایه‌ و چاو له‌ هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك ده‌پارێزێت، میوه‌كانی ره‌نگ پڕته‌قاڵی وه‌ك خورمالو( كاكی)، گندۆره‌ و قه‌یسی ئه‌م میوانه‌ جگه‌ له‌ ڤیتامین A چه‌ندین ڤیتامینی تری تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌رێكی باشن بۆ باشتر بینین و ته‌ندروستی چاو.
شووشتنی چاو به‌ رازیانه‌ و زه‌عفه‌ران رێگری ده‌كات له‌ ئاوی چاو سوودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی چاو، هه‌روه‌ها ده‌توانی چه‌ند وه‌رزشێكی به‌سوود ئه‌نجام بده‌یت بۆ به‌هێزكردنی ماسوولكه‌ی چاو.

 

 

 

زۆرترین بینراو