بۆ بەدەستهێنانی 400 ملیۆن دەداتە مباپێ

بۆ بەدەستهێنانی 400 ملیۆن دەداتە مباپێ

زاری كرمانجی-ئاژانسە هەواڵە وەرزشیەكان: راپۆرتی رۆژنامەكانی فەڕەنسا ئاشكرایان كردووە كە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە ئێستاوە كار بۆ گواستنەوەی كیلیان مباپێی یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەكات و لە هەوڵی ئەوەدایە بە گرێبەستێكی خەیاڵی ئەو یاریزانە بەرەو سانتیاگۆ بێرنابیۆ بگوازێتەوە.
رۆژنامەی لۆ پاریسیانی فەرەنسی, لە هەواڵێكیدا ئاشكریكردووە كە بەرپرسانی یانەی مێرەنگی دەیانەوێ گرێبەستێك بۆ گواستنەوەی مباپێ ئامادە بكەن، بەڵام گرێبەستەكە هێندە گەورە بێت كە بەرپرسانی ئەو یانەیە فەڕەنسیە توانای ڕەتكردنەوەیان نەبێت و بە گرێبەستەكەی ریال مەدرید ڕازی ببن, هەمان سەرچاوە ئەوشەی ئاشكراكردوە، ریال مەدرید دەیەوێ بە بەهای 400 ملیۆن یۆرۆ مباپێ بۆ ریزەكانی یانەكەیان بگوازنەوەو لەگەڵ ئەوەشدا ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی بخەنە نێو گرێبەستەكەوە، كە لیۆناردۆی بەڕێوبەری وەرزشی یانەی پاریس سان جێرمان زۆر سەرسامە بە تواناكانی ئەو لاوە بەڕازیلیەو پێدەچێ لە پێناو دەستخستنی ئەو یاریزانە كار ئاسانی بكات بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەی شاهانە.

زۆرترین بینراو