بۆ تەندروستی سییەكان

بۆ تەندروستی سییەكان

بوونی تەندروستیەكی باش بۆ سییەكان، ئاواتی هەموو كەسێكە.
سییەكان یەكێكن لە گرنگترین و سەرەكیترین ئەندامەكانی لەش كە پاڵپشتییەكی تەواو لە جەستە دەكات، لەبەر ئەوە پێویستە بەم رێگایانەی خوارەوە پارێزگارییەكی باشی لێ بكرێت.
وەرزش كردن: بۆ پارێزگاری لە ماسوولكەكان و دڵ، پێدانی ئۆكسجینێكی تەواو، وەرزش كردن كاریگەری تەواو دروست دەكات بۆ دووركەوتنەوە لە نەخۆشی.
بە هیچ شێوەیەك جگەرە نەكێشرێ : جگەرە كێشان دەبێتە هۆی لەناو بردنی سییەكان ودروست بوونی زۆرێك لە نەخۆشی بۆ سییەكان .
هەڵكێشانی هەوای پاك:
هەوای پاك مەترسییەكان بە نەخۆشی سیی كەمتر دەكاتەوە، بۆیە دووركەرەوە لە سووتانی دارو هەڵمژینی هەوای پیس.
خواردنی خۆراك:
خواردنی میوەكان و سەوزەكان كاریگەری زۆر دروست دەكات لەسەر تەندروستییەكی باش بۆ سییەكان.

زۆرترین بینراو