بۆ خانمان، زۆر ئاو بخۆنەوە

بۆ خانمان، زۆر ئاو بخۆنەوە

 

لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی هۆشداری ئەوە دەدات ، كە ئەو ئافرەتانەی تووشی تَنوێتی و وشكبوونی لەش دەبنەوە، كاریگەرییەكی سلبی لەسەر حاڵەتی هاوسەنگی و دەروونیان دروست دەبێت، لەگەڵ زیان گەیاندن بە توانای بیركردنەوە .
لێكۆڵینەوەكە لەسەر نزیكەی 25 ئافرەتی تووشبوو بە حاڵەتی وشكبوونی بە پلەیەكی ئاسایی كراوە، دواتر دەركەوتووە كە گۆڕانكاری لە حاڵەتی هاوسەنگی ڕوویداوەو حاڵەتی هەڵچوون و دەروونیش زیاتر بووە، بەمەش دەرفەتی تووشبوون بە نەخۆشی سەرئێشە زیاتر بۆتەوە.
هەروەها توێژەران ئامۆژگاری خەڵك دەكەن، كە لە كاتی هەستكردنیان بە وشكبوونی لەش، پێویستە هەر زوو هەوڵی خواردنەوەی ئاو بدرێت، بۆ ئەوەی هەست بە تینوێتی نەكەیت و كۆئەندامی زیندەگی جەستەش لاواز نەبێت.
لەلایەكی تریشەوە لیكۆڵینەوەكە بە ئافرەتانی ناوماڵ ڕایدەگەیەنێت، كە لە كاتی بەرێوەبردنی ئیش و كارەكانی ناوماڵ، بەردەوام گرنگی بە خواردنەوەی ئاو و ماددەی شلەمەنی بدەن، تا لە وشكبوونی لەش پارێزراوبن.

 

زۆرترین بینراو