بۆ دكتۆر!؟

بەكر كاكۆ

لەسەروبەندی ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی پۆلی دوانزە،كەناڵەكانی راگەیاندن كاتێك چاوپێكەوتنییان لە گەڵ قوتابییە یەكەمەكان دەكردو پرسیاری لێكردن،حەزدەكەن ببن بەدكتۆر، سەیرە وەڵامی هەرسێكیان هەروەكو یەك وابوو، ئەوان وەڵامیان ئەوەبوو، هەرلەمنداڵێەوە خولیای پیشەی پزیشكین.
لەوانەیە زۆربەمان ئەو ئاواتەمان هەبێ ومنداڵەكانمان نمرەی بەرز بەدەست بهێنن، بەتایبەتی لە پۆلی 12ی ئامادەیی بەو پێیەی ئەو قۆناغە زیاتر داهاتووی قوتابییان دیاریدەكات بۆ وەرگیرانیان لە زانكۆو پەیمانگەكان، كۆلیژی پزیشكی یەكێكە لەو شوێنانەی كە زۆرترین خواست و داواكاری لەسەرە لەلایەن قوتابییان و كەس و كاریان ، ئەویش بە هێنانی نمرەیەكی بەرز لە پۆلی 12ی ئامادەیی .
زۆربەی قوتابییان لە لایەن خێزانەكانیانەوە هان دەدرێن بۆ هێنانی نمرەی بەرز بۆ كۆلێژی پزیشكی، پێیان دەڵێن بۆ داهاتوو سوودی زۆری دەبێت و گرفتت نابێت لەرووی ماددیەوە ، بێ‌ ئەوەی ئەو خێزانەو كەس وكاری قوتابییەكە بزانن كە ئاخۆ ئەو قوتابییە تاچەند ئارەزووی لەو شوێنەیە كە ئەوان مەبەستیانە.
لێرەدا ئێمە دەزانین كەوا پیشەی پزیشكی پیشەیەكی مرۆڤایەتی و پیرۆزە، بەڵام ئەگەر بیرلەلایەنە بازرگانی و خۆ دەوڵەمەندەكەی بكرێتەوە، ئەوا ئەو پیشەیە ئەو پیرۆزییەی نامێنێ، وەك ئەوەی لای زۆربەمان وابیری لێدەكرێتەوە، بۆیە ئەو كات لەوانەیە یاریدەدەرێكی پزیشكی كەوا دەرچووی پەیمانگەیە، زۆر مەردانەو بوێرانە، لەكاتی رووداو و كارەساتەكان خزمەتی زیاتر بەمیللەتەكەی خۆی بكات، بۆیە ئەوەی من دەیبنم لەو هەرێمە زۆربەی قوتابییان وخانەوادەكانیان بیر لە دواڕۆژو دەوڵەمەندبوونی منداڵەكانیان دەكەنەوە، بەو بازرگانیكردنە،هەروەكو ئەوەی ئێستا دەیبنین، لە گەڵ ئەوەشدا هەندێ نموونەی جوانمان هەیە لە دكتۆرەكان،كەوا هەمیشە شەو رۆژ لە خزمەتی خەڵكی هەژاردان، بەڵام داخەكەم ژمارەیان زۆركەمە، وە زۆربەشمان واقیعی لایەنی تەندروستی كوردستان چاك دەبینین، خەڵكێكی زۆری هەرێمی كوردستان لەپیێش بارودۆخی كۆڕۆنا، ڕۆژانە بە سەدان هاووڵاتی بۆ چارەسەر و بینیی دكتۆر، دەچوونە وڵاتی ئێران، ئەمەش لەئەنجامی بێ متمانەیی وگرانی نرخ وگرنكی پێ نەدانە لەلایەن پزیشكەكانی ئێمەوە، برادەرێك تەلەفۆنی بۆ كردم، گوتی چوویمە لای یاریدەدەرێكی پزیشكی، كچێكی جوانكیلەی لابوو، كانوونەی بۆ نەخۆشێك دادەنا، نەخۆشەكەش ترسابوو، گوتی: ئەتوودەزانی؟ بەداخەوە ئەویش گوتبوی، ئەمن دكتۆرم، لێرە ڕۆژانە كاردەكەم.

زۆرترین بینراو