بۆ شەشەم جار پێلاوی ئاڵتونی دەخاتە كۆگایی خۆی

بۆ شەشەم جار پێلاوی ئاڵتونی دەخاتە كۆگایی خۆی

یاریزانی یانەی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لیۆنێل میسی لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا كۆنترۆلی تەواوی گۆڵكاری ئیسپانیا و ئەوروپای كردوە و ساڵ بە ساڵ ریكۆرد و ژمارەی پێوانەیی و نازناوەكانی تاكە كەسی بۆ خۆی دەستەبەر كردون.
یاریزانی میسی بۆ جاری شەشەم توانی بە باشترین گۆڵكاری خولی لالیگای ئیسپانیا دەربچێت و ببێتە باشترین و خاوەن زۆرترین گۆڵ لە ەەر پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپا بە جیاوازی 3 گۆڵ لە پێش یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان مپابی بێت.
یاریزان میسی بە 36 گۆڵ توانی بە گۆڵكاری ئیسپانیای و ئەوروپا دەربچیت و بۆ جاری شەشەم ببێتە خاوەن پێلوی زێرین، لە مێژووی گۆڵكارانی خولی لالیگاو ئەوروپاش یەكەم یاریزانە لە مێژوودا شەش جاری پێلاوی ئالتونی بە دەست بێنیت.
ژمارەی گۆڵەكانی یاریزانی میسی لە دواین 6 ساڵی رابردوو،(2011-2012 50 گۆڵ" (2012- 2013) 46 گۆڵ" (2016-201737 گۆڵ" (2017-2018) 34 گۆڵ" (2018-2019) 36 گۆڵ" یاریزان میسی لە خولی لالیگا لە كۆیی 686 یاری توانیەتی 602 گۆڵ تۆمار بكات و خاوەن زۆرترین گۆڵە لە مێژووی خولە گەورەكان بە جیاوازی گۆلێك لە پێش كریستیانۆ و بە كەمترین یاری زیاتر لە 100 یاری كەمتر لە كریستیانۆ رۆناڵدۆ، میسی خاوەن667 گۆڵە و 268 گۆڵیشی دروست كردووە واتە بەشداری لە 935 گۆڵ كردوە لە سەر ئاستی یانە و هەڵبژاردەی ئەرژەنتین.
خاوەن 5 تۆپی زێرینە و 6 پێلاوی ئالتونی و 4 جامی چامپیۆنزلیگ و 10 خولی لالیگاو 7 جامی ئیسپانیا و 6 جامی سوپەری ئیسپانی و4 سوپەری ئەورپی و 3 مۆندیالی یانەكانی جیەان
گۆڵكارانی ەەر پێن خولە گەورەكەی ئەوروپا لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو لە نێوان 3 یاریزان دابەشكراوە.
2019-2010 میسی" 2010-2011 كریستیانۆ" 2011-2012 یاریزان میسی" 2012-2013 میسی" 2013-2014 كریستیانۆ + سوارێز" 2014-1-2015 كریستیانۆ" 2015-2016 سوارێز" 2016-2017 میسی" 2017-2018 میسی" 2018-2019 میسی

زۆرترین بینراو