بۆ هاندەرانی چێڵسی رقیان لە ئینێستایە

بۆ هاندەرانی چێڵسی رقیان لە ئینێستایە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: سیزار ئازبیلیكویتای ئیسپانی و یاریزانی لای راستی یانەی چێڵسی لەندەنی باس لە رق و توڕەیی هاندەرانی یانەكەی دەكات بەرامبەر یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەی بەرشەلۆنە.
لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئازبیلیكویتا لەسەر هاندەرانی یانەكەی گووتویەتی" لەنزیكەوە ئاگاداری ئەوەم هاندەرانی یانەكەم تەنها رق و توڕەییان بەرامبەر ئەندریاس ئینێستای ئەستێرەی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە هەیەو هەرگیز ئارەزووی ئەوە ناكەن چاویان پێیبكەوێت و بیبینن".
ئەو ئیسپانیە زیاتر روونیكردۆتەوەو دەڵێت" ساڵی 2009 ئینێستا لەكاتی كوشندەدا تۆڕی گۆڵی شین پۆشەكان دەهەژێنێت و بەو هۆیەوە چێڵسی لە نازناوەكە دوور دەخاتەوە، لەو كاتەوە تا ئێستا ئەو رق و قینەیە لە هزر و دڵی هاندەرانی چێڵسیدا ماوەتەوەو نایانەوێ ئینێستا ببینن و یاریزانێكی خۆشەویست نییە لای ئەوان.
یارییەكەی بەرشەلۆنەو چێڵسی لە نێو یاریگەی ستامفۆرد بریدج ئەنجامدرا، یەكێكە لە ناخۆشترین یادەوەرییەكان بۆ هاندەران و یاریزانانی چێڵسی، چونكە یاریزانەكان پێیانوابوو لەو یارییەدا بە ئاشكرا ناوبژیوان دژیایەتی كردوون.

زۆرترین بینراو