بۆ پڕكردنەوەی چاڵ و قۆرتەكانی رێگاكان قیڕ لە شاری هەولێر دەهێنین

بۆ پڕكردنەوەی چاڵ و قۆرتەكانی رێگاكان قیڕ لە شاری هەولێر دەهێنین

بەرپرسی فەرمانگەی چاكردنەوەو پاراستنی رێگاو بانی سۆران رایگەیاند، بۆ پڕكردنەوەی چاڵ و قۆرتەكانی رێگاكان قیڕ لە شاری هەولێر دەهێنین، كە كارگەیەكی تایبەتە بە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان.
ئەندازیار خوسرەت سادق، بەرپرسی فەرمانگەی چاكردنەوەو پاراستنی رێگاو بانی سۆران بۆ زاری كرمانجی دیاركرد، بۆ پڕكردنەوەی چاڵ و قۆرتەكانی رێگاكان قیڕ لە شاری هەولێر دەهێنین، كە كارگەیەكی تایبەتە بە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان، چونكە ئەو ئیمكانیاتەمان لەبەر دەست نیە تا بتوانین لە كارگەكانی سنوورەكەمان قیڕی پێویست بكڕین بۆ چاكردنەوەی رێگاو بانەكانمان، بەردەوامیش سەردانی ئەم رێگایانە دەكەین كە پێویستیان بە چاككردنەوە هەیە و دەرخستەی بۆ دەكەین و بەرزیان دەكەینەوە، بەرپرسانی یەكە ئیدارییەكانی ناوچەكەش ئاگادار دەكەینەوە، بۆ ئەوەی بەدواداچوونی بۆ بكەن، تا لە ماوەیەكی كورتدا بتوانن رەزامەندی ئەو دەرخستانە بگەڕێنەوە".

زۆرترین بینراو